لهبهشێكیدا پێویسته هه‌ر ماڵێك سێ دار بچێنێت
كۆیه له رێگه‌ى پڕۆژه‌ى (پاڕکەشار)ه‌وه سه‌وزایی ده‌گه‌ینێته 40%
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه شاره‌وانى خه‌ریكی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كی فراوانه بۆ زیاتر سه‌وزكردنى سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌یان، سه‌رۆكى شاره‌اونیش ده‌ڵێت به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و رێژه‌ى سه‌وزایی ده‌گه‌یه‌ننه 40%.
پڕۆژه‌كه به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و زۆربه‌ى قۆناغه‌كانیش ده‌ستیان پێكراوه.
محه‌مه‌د میرحاج، سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆیه، به 964ـى راگه‌یاند، قۆناغى سه‌وزكردنى بلوارى نێوان شه‌قامه‌كان ته‌واوكراوه و 100% سه‌ركه‌وتوو بووه، باخچهكانیشان به‌كرێ داوه‌ته كه‌رتى تایبه‌ت و ئه‌وانیان به‌رپرسیار كردووه له خزكهتكردنى سه‌وزاییه‌كان.
وتیشی “له‌ئێستا سه‌رقاڵى رێكخستن و چاككردنى گردهكانى ناو قهزاین كه 10 گرد و به‌رزایی لێیه‌و هه‌موویان ده‌كه‌ینه دارستان و ئه‌و دارانه‌شی لێیان ده‌چێندرێت به‌ردار ده‌بن”.
به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییه دروستكردنى هه‌ر بینایه‌ك له‌ناو كۆیه كه شاره‌وانى خاوه‌ن بیناكان پابه‌ند ده‌كات بۆ هه‌ر بینایه‌ك یان دروستكردنى خانووى ماڵێك، خاوه‌نه‌كه‌ى سێ دار بچێتنێت و ده‌شڵێت “به‌رده‌وامیش چاودێرییان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى وشكبوونى داره‌كانیان هاوكاریان بین”.
دوایین به‌ش و قۆناغى پڕۆژه‌كه خزمه‌تگوزارى ناو ته‌واوى گه‌ڕه‌كه‌كانى كۆیه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ دره‌ختى لێدهچێنن.
سه‌رۆكى شاره‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه فراوانه رێژه‌ى سه‌وزایی سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌ى ده‌بێته 40% و ده‌شڵێت “بۆ جێبه‌جێكردنى ته‌واوى پڕۆژه‌كه هیچ بودجه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵكه ته‌نیا ئه‌وه‌ى هه‌مانه ئامێره‌كانى شاره‌اونى و توانا مرۆییهكانمانه”.
محه‌مه‌د میرحاج داوا له‌هاوڵاتیان و سه‌رمایه‌دارانى شاره‌كه‌ى ده‌كات هاوكاری شاره‌وانى بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه، چونكه ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات.