بەهۆی لافاوەکەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە

دوکاندارانی بازاڕی شێخەڵڵا کەلوپەلەکانیان فڕێدەدەن

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەهۆی لافاوەکەی شەوی رابردوو، بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و دوکاندارانی بازاڕەکە بەناچاری کەلوپەلەکانیان فڕێدەدەن.

عیماد مەجید دوکاندارێکی شوشەواتە لە بازاڕی شێخەڵڵا و بە 964ـی وت، “نزیکەی چوار بۆ پێنج دەفتەرم زەرەرە، تائێستا سێ پیکاب شتم فڕێداوە، ئەمە لێرە قەت رووینەداوە.

سامان جەعفەر یەکێکی دیکەیە لە دوکاندارەکانی شێخەڵڵا و وتی: دوێنی پێیانگوتم کە لافاو لێرە هەیە، بەڵام پیاو نەیدەوێرا بێت، شێخەڵڵام قەت ئاوا نەدیوە و قوڕو لیتە لێرە نییە هەمووی بەهۆی پڕۆژەکانە کە دروستدەکرێن.”

شەوی رابردوو لافاوەکەی هەولێر زیانێکی گەورەی ماددی لە خەڵکی شارەکەدا و لە چەند گەڕەکێک ئۆتۆمبێلەکان ئاو بردی، ئەمە جگە لەوەی منداڵێکی پێنج ساڵان لە لافاوەکەدا خنکا.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا