هەواڵەکان
یەک مسقاڵ زێڕ 30 هەزار دابەزیوە و 769 ملازمى دیکەمان بۆ زیاد بوو
+964
ژووری هەواڵ
نرخى زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش یەک ئۆنسەى زێڕ دابەزى بۆ 2563 دۆلار، بەمەش لە ماوەى حەوت رۆژدا هەر مسقاڵێکى زیارتر لە 30 هەزار دینار لە نرخەکەى بووەتەوە.
ئەمڕۆ و ئێوارەى دوێنێ بۆ کەرکوک نەهاتى بوو، لە چەند رووداوێکى هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
لە پڕۆسەى سەرژمێریدا نەکەى بەمەبەست زانیارى درۆ بدەیت بە بژمێرەکان، یان رێگرى لە تیمەکان بکەى، ئەگەرنا سزاى زیندانى و دارایش دەدرێیت.
ئەمڕۆ شەممە، 769 کەس لە دەرچوانى خولى پێگەیاندنى ئەفسەران لە کۆلێژى قەلاچوالان پلەى ملازمیان وەرگرت و سەرۆکى هەرێمیش دەڵێت: هیوامان پێتانە.