"شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا زیانی پێگەیاندووین"

عەلی زەیدی: چاومان لە زیادکردنی رێگاکانی هەناردەکردنە و بە یەک رێگاوە ناوەستین

هەژان هادی

عەلی زەیدی لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ راوێژکاری بەریتانیا وتی: چاومان لەوەیە رێگاکانی هەناردەکردن زیاد بکەین و بە یەک رێڕەوی هەناردەکردنەوە ناوەستین.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فریدریش مێرتس راوێژکاری ئەڵمانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا عەلی زەیدی رایگەیاند، لەڕێگەی تورکیا و سوریاوە نەوتی خاو بۆ ئەوروپا دەنێرین و چاومان لە زیادکردنی رێگاکانی هەناردەکردنە و نامانەوێت بە یەک رێڕەوەوە ببەسترێینەوە.

زەیدی وتیشی: هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە جەستەی دەوڵەتی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەڵمانیا بە هاوبەشێکی گرنگ و بەوەفا دەزانێت و دەشڵێت: دەمانەوێت پردێکی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات دروست بکەین.

زەیدی: زەیدی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا بە “قەیران” وەسف دەکات و دەڵێت لەگەڵ ئەڵمانیا هەوڵی هێورکردنەوەی ئەو قەیرانە دەدەین.

وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێداوە، ئەم قەیرانە بووەتەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت و ئەمەش زیانی بە عێراق و جیهان گەیاندووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق نەیشاردەوە، کە هێزەکانی ئەمنییەکانی عێراق توانای پاراستنی وڵاتەکەیان هەیە و چەکیش لە دەستی دەوڵەت دەبێت و بڕیاری شەڕ و ئاشتیش هەر لە دەستی دەوڵەتە.

لەلای خۆیەوە، راوێژکاری ئەڵمانیا وتی: حکومەتی عێراقی هەنگاوی گرنگی لە دۆسیەی نەهێشتنی گەندەڵیدا ناوە.

فریدریش مێرتس دەشڵێت: دەبێت ئێران گەرووی هورمز بکاتەوە.