هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوە دەکەن

دەنگی بەهێز لە گوندێکی رواندز بیستراوە و خانووەیەکیش تەخت بووە

ئاکام غەفور

لە گوندی ماویلیانی سنووری قەزای رواندز دەنگی گەورە بیستراوە و گومان دەکرێت درۆن بەر خانووی هاوڵاتیەک کەوتبێت، خانووەکە چۆڵ بووە و کەسی تێدا نەبووە بەڵام بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان خانووەکەی بە تەواوی رووخاندوە.

بە پێی زانیاریەکانی خەڵکی گوندەکە و سەرچاوی هێزە ئەمنیەکانیش کە بە 964ـیان داوە، خانووە کەسی تێدا نەبووە ماڵی هاوڵاتیەک بووە کە ئاژەڵدارە دەکەوێتە نزیکی گوندەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە هاتووە، جارێ روون نییە بە موشەک لێی دراوە یان درۆن بووە.

بەڵام هێزە ئەمنیەکان دەڵێن، گومانی زیاتر بۆ ئەوەیە کە درۆن بووبێت، یەکەم جارە لە سنووری ئەو گوندە درۆن یان موشەک بکەوێتە خوارەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی