سبەینێ بەرهەم ناچنن
جوتیارانى پێنجوێن گردبوونەوە؛ دژى هێنانى تەماتەى دەرەکى
بڕوا مەجید- شارەزوور
هەر رۆژە و شتێک دێتە پێشەوە تا جوتیارانى پێنجوێن رەنجبەخەسار بکات، ئەمڕۆش بەهۆى هەرزانبوون و نەفرۆشتنى بەرهەمەکانیان جوتیاران لەبەردەم عەلوەى قەزاکە گردبوونەوە رێگاکەیان داخست.
کێشەى ئەمجارەى جوتیارانى پێنجوێن ئەوەیە کە تەماتەى دەرەوە دەهێندرێتە کوردستان، ئەمەش دەبێتە هۆى هەرزانفرۆشى ئەو تەماتە سوور و جوانەى، جوتیاران لە هەڕەتى بەهارەوە خەریکى بەخێوکردنین.
بە وتەى بەختیار قادر کە ئەنجومەنى جوتیارانى قەزاکە، جوتیاران ئاگادار کراونەتەوە سبەینێ هیچ بەرهەمێک نەچن و نەیخەنە بازاڕەوە.
هەر ئەوەش نا، داواکراوە دژى هێنانى بەرهەمى دەرەکى لە مەرزى پەروێزخانەوە، عەلوەى پێنجوێن دایبخات.
هەفتەیەک لەمەوبەر کیلیۆیەک تەماتەى پێنجوێن تا نزیکەى 750 دینارى دەکرد، جوتیاران رازین کیلۆیەکى بە 500 دیناریش بفرۆشن، بەڵام ئەمڕۆ لە خوار 450 دینارى کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح