سێ کەسن و لە رانیە فێعلەکەیان کردووە
ئیش و کاریان دزینی ماتۆڕسکیل و پاتری بارهەڵگرەکان بوو؛ گیران
شۆڕش قادری
لە رانیە سێ کەس ئیش و کاریان دزینی ماتۆڕسکیل و پاتری بارهەڵگرەکان بوو، پۆلیس دۆزینیەوە و قۆڵبەستی کردن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، چەند هاوڵاتییەک چوونەتە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە و سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کە دزیان لێکراوە، دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و دوای بەدواداچوون توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا سێ تۆمەتبار بەو ناوانەی خوارەوە دەستگیر بکرێن؛
(پ ، ع، ٲ) لە رەگەزی نێر و لەدایکبووی ساڵی 2000
(ب، ع، ع) لە رەگەزی نێر و لەدایکبووی ساڵی 2003
(س، ع، ا ) لە رەگەزی نێر و لەدایکبووی ساڵی 2008
لە لێکۆڵینەوەکاندا هەر سێ تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان بەوەداناوە کە لە چەند شوێنێکی سنوری ئیدارەی راپەڕین ماتۆڕسکیل و پاتری بارهەڵگریان دزیوە.
دادوەر بڕیاریداوە بە راگرتنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.