ساڵنامە بڵاوکرایەوە

قوتابیان ئەمساڵ 161 رۆژ وانە دەخوێنن

ئەحمەد مستەفا

بە هەردوو وەرزەکە، ئەمساڵ قوتابیان 161 رۆژ وانە دەخوێنن، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026 – 2027 بڵاوکردەوە.

بەپێی ساڵنامەکە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەت کراوە، رۆژی 20.09.2026 یەکەم رۆژی خوێندنە و کۆی رۆژانی خوێندنیش لە وەرزی یەکەم 72 رۆژە و لە وەرزی دووەم 89 رۆژە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمساڵ رۆژی 20.9.2026 وەک یەکەم رۆژ بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دانراوە و تەنیا پێنج رۆژ وادەی ماوە، حەوت هەزار و 500 قوتابخانە دەرگاکانیان واڵا دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە یەک ملیۆن و 720 هەزار قوتابی لە قوتابخانە حکومییەکان و زیاتر لە 132 هەزار قوتابی لە قوتابخانە ئەهلییەکاندا دەست بە خوێندن بکەنەوە.

بە گوێرەی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە رۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ هاتووە و 2 تاوەکو 13.5 وەک رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی 9 و وەرزی دووەمی خوێندن دیاری کردووە، هەروەها، هەردوو پۆلی 12ـی وێژەیی و زانستی تاقیکردنەوەکانیان لە 31.5 تاوەکو 24.6 ئەنجام دەدرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):