"له ماوه‌ى دوو مانگدا ته‌نیا سێ رۆژ ده‌واممان كردووه"
دژی دەوامنەکردنیان کۆمەڵێک خوێندکاری پەیمانگایه‌كی هه‌ڵه‌بجه گردبوونەوە
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
کۆمەڵێک خوێندکار بە نوێنەراتی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگای ناحکومی کۆمپیتەری ھەڵەبجە گردبوونەوە، داوایانکرد چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵیان یەکلایی بکرێتەوە، چونكه ده‌ڵێن له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا دوو رۆژ ده‌وامیان نه‌كردووه.
گردبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14.11.2024 له‌هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
شاد سۆران، نوێنەری خوێندکارهكان بە 964ی وت، کێشەی بینای پەیمانگاکەیان هه‌یه كه کرێیە و ھی پەروەردەیە، پەروەردە داوای بیناکەى كردووته‌وه.
وتیشی “دوای دوو مانگ له دەستپێکردنی دەوام تەنیا سێ رۆژ دەواممان کردووە، دواتر رێگەیان پێنەداوین کە دەوامی ئاسایی خۆمان بکەین”.
ھەرێم نزاریش یەکێك لە خوێندکارانه، ده‌ڵێت “بەھۆی کێشەی بیناکەمانەوە، تا ئێستا ناومان لە وەزارەت وەک خوێندکاری قۆناغی یەک تۆمار نەکراوە، لە کاتێکدا، خوێندکاری قۆناغەکانی دیکە کێشەیان نییە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن”.
بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە، 964 چەند جارێک پەیوەندی بە سۆران عومەر، بەڕێوەبەرای گشتی پەروەردەی ھەڵەبجەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن