كێڵگهیهكی نهوت له بهسڕه
وەزعەکە ناڕوونە
نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلی نزیکی 110 دۆلارە
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 110 دۆلار.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 1.25 بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکی 110 دۆلار، پاش ئەوەی سەرەتای کاتەکانی ئەمڕۆ بە 107.04 دۆلار بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 102.50 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی برێنت کە باشترین نەوتی ئەمریکایە ئەم هەفتەیە بە رێژەی 6% بەرزبووەتەوە و نەوتی تێکساسیش بە رێژەی 7% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە گوێرەی قسەی شیکەرەوەکانی بازاڕی نەوت، بۆ ناڕوونی هەڵوێستەکان بەرامبەر ئێران دەگەڕێتەوە.