لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
سەیدسادق
مانگایان دزیوە و دەستگیر کران
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، سێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە چەند سەر ئاژەڵێکیان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە ژمارەیەک ئاژەڵی لە جۆری مانگا لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە هەر سێ تۆمەتبار کە لە شێوەی بانددا بوون، بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن” .
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، تۆمەتبارەکان ( ب، م، ع / ه، س، ح / ڕ، ع، ئ )، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان بەوەدا ناوە کەچەند تاوانێکی تری دزینی ئاژەڵیان کردووە.