نزیكه‌ی چوار حاجیی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعودیه
لە هەرێمی کوردستانەوە رۆیشتوون
نزیكه‌ی چوار حاجی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعودیه
ئەرسەلان عەبدوڵا
تا ئەمڕۆ هەینی نزیکەی چوار هەزار کەس، کە ناویان بۆ بەشداریکردن لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەرچووە، گەیشتوونەتە سعودیە و بە قسەی وتەبێژی حەج و عومرەش، وەزعیان باشە.
وته‌بێژی فه‌رمیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كاروان ستونی، ئەمڕۆ هه‌ینی 15.5.2026 بە 964ی راگەیاند،
تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار هەزار حاجیی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعودیه و ته‌ندروستی سه‌رجه‌میشیان زۆرباشه.
وتیشی، به پێی ئه‌و خشته‌یەی دانراوه، گه‌شته‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك خۆیان به‌ڕێده‌كرێن و هه‌موو حاجییانیش به سه‌لامه‌تی و به‌بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
“رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناو حاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان ئامادەن، هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شیفەکانی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت”، کاروان ستونی وای وت.
وتەبێژی حەج و عومرە دڵنیایی ده‌داته ته‌واوی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه، به پێی ئه‌و خشتەیەی كه دانراوه، گەشتەکان وه‌ك خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژی 17ی ئەم مانگە (دووسبەی) دواكاروانی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعودیه.
ئەمساڵ پێنج هەزار و 125 هاوڵاتیی کوردستان بە فەرمی بەشداریی رێوڕەسمی حەج دەکەن.