لە ناوەندی دڵی شامدا
یەکەمین رادیۆی کوردی لە دیمەشق دەستی بە پەخش کرد
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ ههینی 15.5.2026 بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، رادیۆیەکی کوردی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کرایەوە و خەڵک لەسەر شەپۆلەکەی گوێیان لە ئاواز و گۆرانی و پرۆگرامی کوردی دەبێت.
رادیۆ ئارتا، دەنگە زوڵاڵە کوردییەکەی شامە، ئەو رادیۆیە بۆ یەکەمجار ساڵی 2013 لە شاری عامودا سەتی بە پەخش کرد، وردە وردە پەخشەکەی هەموو رۆژئاوای کوردستانی گرتەوە، ئەمڕۆ لە رۆژی زمانی کوردی رادیۆکە گەیشتە دیمەشق.
سیروان حاجی بەرکۆ دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری گشتی رادیۆ ئارتا بە 964ی وت ”لە 15ی گوڵانی ساڵی 1932 جەلادەت عالی بەدرخان یەکەمین گۆڤاری کوردی بە ناوی هاوار لە دیمەشق دەرکرد، ئێمەش ویستمان لە هەمان رۆژدا وەک وەفایەک بۆ میر جەلادەت پەخشی کوردی ببەینە شام”.
رادیۆ ئارتا، رادیۆیەکی کۆمەڵایەتییە و بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و سریانی پەخش دەکات، ئێستا لە سەرانسەری سوریا مافی پەخشکردنی پێ دراوە و دوای دیمەشق پلانی ئەوەیان هەیە لە عەفرین و حەلەب و سەرێکانی پەخش بکەن.
ئەمڕۆ لە رۆژی زمانی کوردییەدا لەسەر فریکوێنسی 91.1 ئێف ئێم لە ناو دیمەشق گۆرانی و ئاوازی کوردی دەگاتە هەموو ماڵێک.