دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان 45 رۆژ درێژکرایەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی 15.5.2026 لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان 45 رۆژ درێژکرایەوە و گەڕی چوارەمی دانوستانەکانیشیان لە 2 و3ی مانگی داهاتوو دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای رۆژێک لە هەڵکشانی گرژی و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 22 کەس، کە هەشتیان منداڵ بوون.
لە 16ی نیسانی رابردوو ئاگربەستی نێوان هەردوولا راگەیاندرا بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان.