ئاسیاسێل و پاریس سانجێرمان بوونە هاوبەش
ئەمڕۆ لە پاریس واژۆ کرا
ئاسیاسێل و پاریس سانجێرمان هاوبەشییەکی مێژوویان راگەیاند
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کردووە.
کۆمپانیاکە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، رێککەوتنەکە لە رێوڕەسێمکدا لە یاریگەی “پارک دی پرێس” لە پاریس واژۆ کرا، کە یەکەم جارە کۆمپانیایەکی عێراقی هاوبەشییەکی لەم جۆرە لەگەڵ یانەیەکی وەرزشیی جیهانی بە قورسایی پاریس سان جێرمان ئەنجام بدات.
لە رێوڕەسمەکەدا هەر یەک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گرووپی Ooredoo و بەڕێوەبەری بازرگانیی یانەی پاریس سانجێرمان بەشدارییان کرد.
ئاسیاسێل دەڵێت، ئەم راگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ ساتێکی پڕ شکۆ و شانازیی نیشتمانییدا کە تێیدا هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بۆ گەیشتنە سەر شانۆی وەرزشی جیهانی، کە مۆندیالی 2026ـە.
بەپێی ڕێککەوتننامەکە، ئاسیاسێڵ دەبێتە هاوبەشی فەرمی “پریمیۆم”ـی یانەی پاریس سان جێرمان کە هەردوو براندەکە لە عێراقدا پەرەپێدەدات.