چاکسازی تیادا دەکرێت
سبەی شەقامی سێتاقانی هەولێر دادەخرێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆیی دانانی كۆنكریتی ناوەراستی شەقام و کردنی بە دوو ئاراستەی تەواو ئەمشەو و سبەی شەقامی چوون بەرەو بازار لە سێتاقانەوە دادەخرێت و هاتوچۆی تیادا ناکرێت.
ئەو شەقامەش وەك بەشەكانی تری شەقامی 30 مەتری كۆنكریت لە ناوەراستی رێگاكە دادەنرێت،
یەکێک لەكارمەندەكانی چاكردنی رێگاوبان بۆ 964 وتی، ئەمشەو سایدێکی داخراوە و بەیانیش لەكاتی كاركردندا شەقامەكە بە تەواوی دادەخرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی