عیزەدین حەداد فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس
نەتانیاهۆ خۆی رایگەیاند
بەرپرسی باڵی سەربازیی حەماس کوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری یسرائیل کاتز کوژرانی عیزەدین حەداد فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینیان راگەیاند.
نەتانیاهۆ و کاتز لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایان کرد، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی توانیویانە ئەو سەرکردەیەی حەماس بکوژن، کە لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی ریمال بووە لە شاری غەززە و کردوویانەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنێکی شارەکە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا عیزەدین حەداد کوژراوە.