پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاری بەڕێوەدەچێت

رۆژی پێنجشەممە تەمەنی سلێمانی دەبێت بە 240 ساڵ

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

رۆژی پێنجشەممە، شاری سلێمانی تەمەنی دەبێت بە 240 ساڵ و یادی دەکرێتەوە، کەشوهەواش خۆی لەگەڵ یادەکە دەگونجێنێت.

هەر بەبۆنەی یادەکە، رۆژی پێنجشەممە 14.11.2024 پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاری لە تاسڵوجە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە حەوشەی سەرای سلێمانیش ئاهەنگی میوزیک و گۆرانی و کاری دەستی ساز دەکرێت و لە سەرچناریش بۆنەی هونەری بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیانیش بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی کوردییەوە پێشوازی لە یادەکە دەکەن.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی رۆژی پێنجشەممە، کەشوهەوا خۆرەتاو و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین کەمە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

منداڵانی سلێمانی لەلای بەدرییە لە دایک دەبن

منداڵانی سلێمانی لەلای بەدرییە لە دایک دەبن

دەروازەی تاسڵوجە - سلێمانی جوان دەکرێت

دەروازەی تاسڵوجە - سلێمانی جوان دەکرێت