"تۆمەتەکانیان رەتکردەوە"

دادگاییکردنی لاهۆر شێخ جەنگی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

جارێکی دیکە دادگاییکردنی لاهۆر شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.10.2026 دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆلادی برا و رێبوار حامیدی حاجی غالی و ژمارەیەکی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای 2ـی تاوانەکانی سلێمانی بەپێی ماددەی 56 بەڕێوەچوو.

دانا تەقیەدین وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار بە 964ـی وت، “دادگاییەکە هەمووی نیو سەعاتێکی پێچوو، 12 کەس ئامادەبوون، هیچ کەس قسەی نەکرد و تەنیا ئەو تۆمەتانەیان رەتکردەوە کە خراوەتە پاڵیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار ببرێنەوە بەردەم دادگا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری