"سەنتەرەکان زیاتر بکرێن"

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی مادەی هۆشبەر

964+

ژووری هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی و قاچاخچییەتی بە مادەی هۆشبەر بە گەورە دادەنێت و دەڵێت، پاڵپشتییەکی زۆری وەزارەتی ناوخۆیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان.

عەلی بەریر، سەرۆکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان و تاوان UNODC لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی و قاچاخچییەتیی مادەی هۆشبەر و لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەوڵی زۆر هەبووە لەم بوارەدا.

ئەو بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان هانی عێراق دەدات بۆ زیاترکردنی سەنتەرەکانی چارەسەریی ئالودەبووان لە وڵاتەکەدا و دەڵێت، ەک نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی عێراق و زیاترکردنی هەمامەنگی لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری.

جەختیلەوەشکردەوە، هێشتا هەنگاوی گرنگ ماوە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و لەگەڵ حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکەن.

لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا، لە راپۆرتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر بڕێکی پێوانەیی مادەی هۆشبەری کەپتاگۆندا گرتووە، بەهای مەزەندەکراوی 144 ملیۆن دۆلارە، “لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتەکە زیاتر بووەتە رێڕەوێکی بەرچاوی مادە هۆشبەرەکان”.

"سێ بازرگانی بیانیی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر كران"