لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا؛ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ چەند وێنەیەکی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5.5.2026 رووداویکی وەرگەران روویدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ – ناحیەی تەکیە، لەئاکامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

هاتوچۆی چەمچەماڵ ناسنامە و تەمەنی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.