سەید یوسف دوو ساڵە دەست بەدوعایە
نزا و پاڕانەوەی باوکێکی جەرگ سووتاو
964+
شۆڕش قادری
نزا و پاڕانەوەی باوکێکی جەرگ سووتاو
پار بۆ دۆزینەوەی تەرمی کچەکەی
ئەمساڵ بۆ دۆزینەوەی سێ منداڵ
رۆژی 5.4.2025 مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ
کەوتەناو رووباری تەنگاتور
سەید یوسف باوکی ئاڤێستا زیاتر لە هەشت مانگ دەست بەدوعا بوو
تاوەکوو رۆژی 14.12.2025 تەرمی کچەکەی
لە زێی قەندیل دۆزرایەوە
ئەوا چەند رۆژە دیسان پەنای بۆ ئاوی خرۆشانی رووبار بردووەتەوە
بۆ ئەوەی ئەو سێ منداڵە بداتەوە دەست کەسوکاریان
کە رۆژی هەینی 1.5.2026 کەوتنەناو ئاوی گەلی عەلی بەگ