هەواڵەکان؛
“رەفیق سابیر”ـیان بەتەنیا جێنەهێشت
ژووری هەواڵ
هێشتا قەڵادزێ یادى کارەساتى 24ـى 4ـى لەسەر رووخسارى لانەچووە، ئەمڕۆ باوەشى بۆ تەرمى رەفیق سابیرى شاعیر کردەوە، ئەو شاعیرەى بە لاوکى هەڵەبجە، کارەساتى هەڵەبجەى خستە سەر زارى هەموان.
پیسکردنی ژینگە و بەجێهێشتنی پاشماوەکان لەناو سروشتدا لە رووی ئایینییەوە گوناهباری بۆ ئەو کەسە تێدایە کە کارەکە دەکات، بەپێی قسەی سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهەکانی پیسکردنی ژینگە دەکات و بە 964 دەڵێت، تا چەند ئەو پاشماوە فڕێدراوانە لەناو سروشت بمێنێتەوە و خەڵک ئازاری لەسەر ببینێت، ئەوەندە گوناه بۆ ئەو کەسە دەنووسرێت کە پاشماوەکەی فڕێداوە.
دۆڵى ئالانەى خەلیفان تەنیا دیمەنێکى سەرنجڕاکێش و گەشتیارى نییە، بەڵکو بووەتە نیشتمانى پووشى موبەریدە و لە وەرزى هاوین ماڵى گەرمى عێراقییەکان فێنک دەکاتەوە.
لە دەریاچەی دوکان جگە لەوەی دوورگەیەکی تایبەت بە کەروێشکەکان هەیە و خۆبەخشانی ژینگەدۆست کەروێشکەکانیان لە دوورگەکە کۆکردووەتەوە، ئێستا دوورگەیەکی دیکە لەناو ئەو دەریاچەیە دەرکەوتووە، بەلام دوورگەیەکی نائاسایی و تاڕادەیەک بۆ مرۆڤ نەگونجاوە سەردانی بکات، چونکە دوورگەکە پڕ لە (مار)ی جۆراوجۆرە.