نۆبەرەى رێواسى هەورامان

خورماڵ؛ یەکەم رۆژى شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان دەستیپێکرد

ئەمەل ناجى – هەڵەبجە

لە خورماڵ، یەکەم رۆژى شەشەمین فێستیڤاڵى گیا بەهارییەکان دەستیپێکرد، نۆبەرەی رێواسی هەورامانیش لە فێستیڤاڵەکە لەپاڵ چەندین جۆر گیای دیکەدا نمایشکراوە.

جگە لە گیا بەهارییەکانى وەک (رێواس، کەنگر، کاردو، قارچک و چەندین جۆرى تر)، لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشکران.

نۆبەرى رێواسى شاخەکانى هەورامانیش گەیشتە فێستیڤاڵەکە و نمایشکرا.

لەەپاڵ گیابەهارییەکان، چەندین جۆرى خوردان و خواردنەوە و سرکە نمایکشران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح