محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا بەرگەی ئەم وەزعەی ئێستا ناگرێت
قالیباف:
“ئەمریکا بەرگەی ئەم وەزعەی ئێستا ناگرێت”
شۆڕش قادری
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دۆخی گەرووی هورمز بەرەو سەقامگیری دەڕوات بەڵام ئەمریکا بەرگەی ئەم وەزعەی ئێستا ناگرێت.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، “بەپێی هاوکێشە نوێیەکە گەرووی هورمز بەرەو سەقامگیری دەڕوات، ئاسایشی کەشتیوانی و ترانزێتی وزە بە پێشێلکردنی ئاگربەست و گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خراوەتە مەترسییەوە، هەڵبەت شەڕانگێزییان کەم دەبێتەوە”.
دەشڵێت، “هەرچەندە هێشتا ئێمە دەستمان پێ نەکردووە، بەڵام باش دەزانین کە ئەمریکا بەرگەی بەردەوامبوونی ئەم وەزعەی ئێستا ناگرێت و پێی قبوڵ ناکرێت”.
ئەم قسانەی قالیباف دوای ئەوە دێت کە لە دوێنێوە تەقوتۆق لە گەرووی هورمز و دەورووبەری دەستیپێکردووەتەوە، جگە لە هێرشە درۆنی و موشەکییەکان بۆ سەر ئیمارات، دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتیی چەند وڵاتێک کە پەیوەندییان بە ململانێکانەوە نییە، لە ناویاندا کەشتییەکی بارهەڵگری کۆریای باشوور.