سەرۆکیش کوژرا
لە هەموو تەمەنیدا ئەمریکا ئەوەندە خەڵکی لێ نەکوژراوە
+964
ژووری هەواڵ
لە هەموو تەمەنیدا ئەمریکا ئەوەندە خەڵکی لێ نەکوژراوە، سێ ملیۆن سەرباز تەقەیان لەیەکتر دەکرد، پێنج ساڵ خوێناویترین شەڕی ناوخۆ بەڕێوەچوو، دواجار سەرۆکیش کوژا، بەڵام لە هەمووی سەیر تر ئەوە بوو کۆیلەکان دژی خۆیان شەڕیان دەکرد.
ئەو ئەمریکا زەبەلاحەی ئێستا هەموو دنیا بەڕێوە دەبات بە ئاسانی نەگەیشتووە بەم رۆژە، لە ساڵی 1861 هەتا 1865 ئەمریکا خوێناویترین شەڕی ناوخۆ تیایدا روویدا، شەڕەکەش لە نێوان ویلایەتەکانی باکورو باشوردا بوو، هۆکاری هەرە سەرەکیەکەشی کۆیلایەتی بوو.
ویلایەتەکانی باکوری ئەمریکا وردە وردە کۆت و بەندیان خستە سەر کۆیلایەتی و هەوڵیان دەدا بە یەکجاری نەیهێڵن، ئەمەش بۆ ویلایەتەکانی خواروو کارەسات بوو، چونکە ئەوەن هەموو ئیش و کاریان بە کۆیلەکان بەڕێوەدەچوو بۆ چاندن و دورینەوەی لۆکەو گەنم و جۆ.
لە کۆتایی ساڵی 1860 کاتێک لینکۆڵن بووە سەرۆکی ئەمریکا، ویلایەتی کارۆلینای خواروو بەمە رازی نەبوو جیابووەوە، دوو مانگ دواتر هەر شەش ویلایەتی (میسیسیپی و فلۆریداو ئالاباماو جۆرجیاو لیوزیاناو تەکساس) جیابوونەوەو هەموویان پێکەوە خۆیان ناونا (ویلایەتە کۆنفیدراڵییەکانی ئەمریکا).
لە نیسانی ساڵی 1861 شەڕ لە نێوان ویلایەتەکانی سەروو لەگەڵ ویلایەتەکانی خواروو دەستی پێکرد.
توانا بە وردى رووداوەکانى دواترتان پێدەڵێت و پێشتان دەڵێت ئەمەریکا بە کوێدا تێپەڕیوە و چۆن گەیشتووە بە ئەمڕۆ.