بەڕێوەبەر: پەروەردە پێش فێركردنە
لە ناوەندێکی خوێندن لە هەولێر کارگوزارێک کرایە شاژن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دیمەنێك لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەویش چەند قوتابیەك رێز لە كارگوزاری قوتابخانەكەیان دەنێن گوڵی پێشکەش دەکەن و تاجی کەسەر دەنێنک ئەوەش لەپای ئەوەی خزمەتی قوتابخانەکەیان دەکات.
كاروان مەحموود بەرێوەبەری قوتابخانەی زانیاری ناحكومی بە 964 وت “لای ئێمە پەروەردە پێش فێركردنە، ئەو كارگوزارەش وەكو خێزانی خۆمانە و قوتابیانیشمان وا فێر كردووە وەك ئەندامی خێزانەكەیان رێزی لێبگرن.”
شەوبۆ موحسینیش کە رێنماییكاری پەروەردەیی لە قوتابخانەکە بە 964 ی وت ساڵی پاریش یادی لە دایكبوونیان بۆ کارگوزارەکە کردووەتەوە و بۆ ئەمساڵیش کە ئەو کارەیان بۆی کردووە هەستێكی جیاوازی هەبوو.
وتیشی “لەکاتێکدا گوڵ و تاجەکەمان بۆی برد کە خەریکی کارکردن بوو، قوتابییەکانیشمان وا راهێناوە کە پێش هەموو شتێک مرۆڤدۆست بن”.
پێداچونەوە؛ فەرهاد حەسەن