لە کەرنەڤاڵێکدا
شارەزوور خەڵاتی بالۆندۆری بەخشییە باشترینەکان
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
لە شارەزوور کەرنەڤاڵی باشترینەکانی یاری تۆپی پێ بەڕێوەچوو و بەدەنگدان خەڵاتی بالۆندۆر بەخشرایە چەند وەرزشوانێکی کوڕ و کچ.
کەرنەڤاڵەکە لەلایەن رێکخراوی وەرزشیی زانکۆ ساز کرا، ئیمان بەرزان وەک باشترین راهێنەری کچان بۆ یاری تۆپی پێ، میران محەمەد وەک باشترین یاریزانی کوڕ و رۆژین محەمەدیش وەک باشترین یاریزانی کچ خەڵاتەکانیان بردەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری