هەندێ جۆری 100 دۆلاری چووەتە سەر

ئایفۆنی تازە هات کەچی کۆنەکە گران بوو

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

لە دوێنێوە لەوەتەی شکڵ و شێوەی ئایفۆنە تازەکە راگەیاندراوە، ئایفۆنی پێشوو گران بووە، ئەوانەی لەو بوارە ئیش دەکەن نازانن هۆکارەکەی چییە، دەڵێن هەر لە جوملەفرۆشەکانەوە گران کراوە.

ئایفۆنەکەی ئەمجارە (ئایفۆن 18)یە، هێشتا تەواو نرخەکانی نازاندرێت، بەڵام ئایفۆن 17 هەندێ جۆری تا 100 دۆلاری چووەتە سەر.

پێشەنگ جەمال، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئایزۆن لە سلێمانی کە ساڵانە ئەوان زوو ئایفۆن دەهێنن، بە 964ی وت ”ئێمەش کتوپڕ زانیمان کاتی راگەیاندنی ئایفۆنە تازەکە، هەر لای جوملەفرۆشەکانەوە ئایفۆنەکەی پێشوو نرخی گران بوو”.

ئەوەی پەیوەندی بە ئایفۆنی تازەوە هەیە، دەڵێ جۆرە چەماوەکەی مەزەندە دەکەین نرخی بگاتە 2000 دۆلار، ئەوانی دیکەی هەرزانترە، هەرچەندیشە داتاکانی کۆ نەکردووەتەوە، بەڵام بە مەزەندەی خۆی لێرە هەتا دەوروبەری 19ی مانگ 10 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کڕینی ئایفۆنە تازەکە دەنووسن.