"تا ته‌واوى پاره‌كه‌ نه‌نێرن ناگه‌ڕێینه‌وه‌"

شاندێكی جوتیارانى هه‌رێم بۆ پاره‌ى گه‌نم چوونه‌ته‌وه‌ به‌غدا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاندێكی جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانى ته‌واوى شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات چوونه‌ته‌وه‌ به‌غدا، نوێنه‌رێكیان ده‌ڵێت، تاوه‌كو به‌ڵینى ناردنى هه‌موو پاره‌كه‌ وه‌رنه‌گرین ناگه‌ڕێنه‌وه‌.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌م شانده‌ سه‌ردانى به‌غدایان كرد بۆ هه‌مان بابه‌ت به‌ڵام به‌قسه‌ى خۆیان به‌غدا ده‌ستى ده‌ستیان پێده‌كات و پاره‌كه‌یان به‌ ته‌واوى بۆ نانێرێت.

عیمران ئه‌سعه‌د، نوێنه‌رى جوتیارانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ 964ـى وت،له‌ سه‌ردانى پێشووماندا وه‌زیری بازرگانى به‌ڵێنى ناردنى ته‌واوى پاره‌كه‌ى دا، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.

وتیشی “ئه‌مجاره‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ تاوه‌كو ته‌واوى پاره‌كه‌ نه‌نێرن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و پاره‌یه‌ى جوتیارانى هه‌رێم كه‌ لاى به‌غدا ماوه‌ بریتییه‌ 263 ملیار دینار و له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانى داده‌نیشین بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌كجار ئه‌م پاره‌یه‌یان بۆ بنێرێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر بڕە پارەیەکی هاتوو لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمیش بە 964ـى راگەیاند، بڕه‌ پاره‌که‌ ‌ نزیکەی 45 ملیار دینار بوو،‌ 20 ملیاری بۆ سلێمانی، 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانى دهۆک بووه‌.

ئەمساڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، و بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.

بەغدا بڕیاری دا بە ناردنی 45 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی ...

بەغدا بڕیاری دا بە ناردنی 45 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیاران