مەلەیان کردووە
دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لەو گەنجانەی لە گوڵاڵە خنکا
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی چوارشەممە و یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، دوو گەنج لە رووبارێکی ناحیەی گوڵاڵە “جەلەولا” خنکان، ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
ئێوارەی دوێنی دوو گەنج لە ناحیەی گوڵاڵە “جەلەولا” کە بۆ مەلەکردن روویان لە رووباری ئاوی گوندی سەید ئەحمەد و گوندی جەمیلە کردبوو.
پاش نادیاریان دەرکەوت، خنکاون و پاش گەڕانێكی زۆر ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە و لە ئاو دەرهێنرا.
بە گوێرەی سۆراغی 964، تا ئێستا تەرمی دووەم سۆراغی نییە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە و دەرهێنانی لەناو ئاو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا