سبەی دەوامە
کۆمیسیۆن قوتابخانەکان دەداتەوە بە پەروەردە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەفتەیەک لە کاری تیمەکانی کۆمسیۆن بۆ ئامادەکاری و دەنگدانی خولی شەشەمی پەڕلەمان کۆتای هات، ئەو بنکانەی لە قوتابخانەکاندا بۆ دەنگدان دانرابوون ئەمڕۆ چۆڵ دەکرێن، وەزیر بە 964ی وت، سبەی دەوامی قوتابخانەکان دەستپێ دەکاتەوە.
رۆژی 15.10.2024 بۆ 22.10.2024، پشوو درابوو بە قوتابیانی بنەڕەتی و خوێندکارانی ئامادەییەکان، ئیتر ئەمڕۆ دووشەممە دوا رۆژی ئەو پشووەیە.
ستافی قوتابخانەکان دەست بەئامادەکاری دەکەنەوە و هۆڵەکان رێکدەخرێنەوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کودستان بە 964ی وت، سبەی سێشەممە 22.10.2024 دەوامی خوێندنی قوتابخانەکان دەستپێ دەکاتەوە.
رۆژی 25.9.2024 یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە هەرێمی کوردستان لێ درا، ئەوەندەی نەبرد قوتابی بنەڕەتی و خوێندکارانی ئامادەیی پشوویان پێ درا و کارمەندانی کۆمیسیۆن دەستیان بە ئامادەکاری پڕۆسەی هەڵبژاردن کرد، ئەمڕۆ کۆتا رۆژیانە و کۆڵ و باریان دەپێچنەوە.