دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"کاتێکی زۆری لە دانوستان بەفیڕۆ داوە"
ترەمپ: ئێران بەس قسەیە و کرداری نییە
هەژان هادی
ترەمپ جارێکی تر پەیامێکی بڵاوکردەوە وتی: ئێران بەس قسەیە و کرداری نییە، کاتێکی زۆریان پێچووە بۆ دانوستان و دەبێت باجەکەی بدەن.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا لە تروس سۆشیاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: ئێران کاتێکی زۆری لە دانوستان بەفیڕۆ داوە و دەبێت باجی ئەوە دەدات.
وەک ترەمپ باسی لێوە دەکات، سوپای ئێران تەواو پەرێشانە و زۆرینەی هێزەکانی وەک دەریایی و ئاسمانی چیتر بوونیان نەماوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: ئێران بەس قسەیە و کرداری نییە و چیتر هێزە شەڕانییەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوە.
ئەم قسانەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو تا بەرە بەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئێران و ئەمریکا لە گەرووی هورمز رووبەڕووی یەکدی بوونەوە.