پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران:
ئەو کەسەی تەڵەی بۆ ماسییەکانی رووباری وەرتێ دانابووەوە دەستگیر کرا
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەستگیرکردنی ئەو کەسەی بڵاوکردبووەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر تەڵەیەکی ماسیگرتنی لەسەر رووباری وەرتێ دانابووەوە.
پۆلیس دەڵێت “تۆمەتبار (س.ر.م)مان دەستگیر کردووە کە لە رۆژی 24.5.2026 تەڵەی ماسیگرتنی لە لقە بچوکەکانی رووباری وەرتێ و رەژوکەریان دانابووەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.
داواشی لە هاوڵاتیان کردووە، هاوکاریان بن بۆ پێدانی رەخنە و پێشنیار و زانیاری، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە کەسانە دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.