وەزیری کار دەڵێت زەرەرمەند دەبن

“نابێت کەمئەندامان داوای هاوتای موچە بکەن لەگەڵ بەغدا”

دیلان محەمەد جەزا

هەرچەندە کەمئەندامان داوای هاوتای موچە دەکەن لەگەڵ بەغدا بەڵام وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت زەرەیانە و ئەوانەی موچەی دیکەیان هەیە بەو پێیەبێت دەبڕدرێت.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە 964ـی وت، هەڵەیە داوای هاوتاکردنی موچە لەگەڵ بەغدا بۆ کەمئەندامان چونکە راستەوخۆ هەر کەمئەندامێک موچەی دیکە وەرگرێت موچەکەی دەبڕدڕێت.

وتیشی، لە هەرێم 20 هەزار کەمئەندانم هەیە کە خانەنشین و فەرمانبەر و وارسی خانەنشینن یەکسەر موچەکانیان دەبڕدڕێت بچنە سەر بەغدا.

وەزیری کار ئاماژەی بەوەکرد، داوا دەکەن بە پێی یاساکەی ساڵی 2011ـەی پەرلەمانی کوردستان موچەی کەمئەندامان زیاد بکرێت و هیچ کەمئەندامێک لە 250 هەزار دینار کەمتر وەرنەگرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی