وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماركۆ رۆبیۆ
گۆڕانکارییەکە چیە؟
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە گۆڕینی پیتێک توانی بچێتە چین
شانیا بێستون
لە سەردانەکەی ئەمرۆی دۆناڵد ترەمپ بۆ چین، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەشدارە و وەک یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە گرنگەکان و یاوەری ترەمپ دەکات لە سەردانەکەدا.
بەڵام گۆرانکارییەی جیاواز هەیە و حکومەتی چین گۆڕانکاری لە ناوەکەی رۆبیۆدا کردووە تا بتوانێت گەشتەکەی ئەنجامبدات.
ئەوەی سەرنجی میدیاکانی راکێشاوە، کاتێک رۆبیۆ سیناتۆر بووە، رەخنەی توندی لە چین دەگرت بە تایبەت لەسەر مافی مرۆڤ، لە دەسەڵاتی وڵاتەکە ناڕازیبوو، هاوکات هەڵوێستی وڵاتی چین، قەدەغکردنی هاتنی رۆبیۆ بوو بۆ وڵاتەکە.
سەرئەنجام بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی هەر ئاستەنگییەک بۆ گەشتەکە، حکومەتی چین هەنگاوێکی جیاوازی ناوە و هەستاوە بە گۆڕینی یەکەم پیتی ناوەکەی رۆبیۆ لە (卢比奥 ) بۆ (鲁比奥)، تا بتوانێت بەبێ کێشە گەشتەکەی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامبدات.