هەڵبژاردنی كوردستان

پارێزگاری هەولێر: هەڵبژاردن لە هەولێر بێ كێشە بەڕێوەدەچێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بە ئارامی و بێ کێشە بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێن تا كۆتایی بەم شێوەیە بڕوات.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 20.10.2024، پارێزگارى هەولێر ئومێد خۆشناو لە بارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر بۆ میدیاكان قسەی كرد و رایگەیاند، “دەستخۆشی لە کۆمیسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئۆفیسی هەولێر دەکەم، هیوادارم ئەو چەند کاتژمیرەی ماوە پرۆسەکە وەک ئەوەی تا ئێستا، بە ئارامی و بێ کێشە بەڕێمان کردووە، بەڕێوە بچێت، تا دواجار خەڵکی کوردستان لێی سوودمەندبن،

وتیشی، “پرۆسەکە پەیوەستە بە شەرعییەتدانی دامودەزگاکانی حکومەت”.

ئەوەی لە بارەی هەڵبژاردنەوە پێویستە بیزانن پەیامنێران...

ئەوەی لە بارەی هەڵبژاردنەوە پێویستە بیزانن پەیامنێرانی 964 وتیان

لە بارەی بڕیارەكانی لیژنەی ئەمنی و جێبەجێكردنی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “بڕیاری قەدەغەکردنی مۆبایل بۆ بنکەکانی دەنگدان لە پێناو سەلامەتی پرۆسەکەیە، تا هاوڵاتیان بۆ کاندید و لایەنی سیاسی خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن و هیچ فشارێک لەسەر هاوڵاتییان نەبێت”.

هەروەها لە بارەی گرفتی هاوڵاتیان لە دەنگدان و كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان، پارێزگاری هەولێر وتی، “کارمەندانی کۆمیسیۆن کێشە و گرفتی ئامێرەکانیان چارە کردووە، تەنیا بۆ ئەوانەی پەنجە مۆریان نایخوێنێتەوە رێژەیەکیان دیاری کردووە، بەپێی ئەو رێژەیە لە وێستگەکان ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن بەشداریی بکەن.”

ئاماژەشی بەوەش دا “تا ئیستا گرفتێکی وا نەبووە ببێتە هۆی لە کارخستن یان دواخستنی پرۆسەکە، پڕۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و دەست خۆشییان لێ دەکەین، بۆ هەڵبژاردن ئامادەکارییەکانیان بە باشی کردووە.”

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20.10.2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە تا شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێم بڵا...

باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکردەوە