هەواڵەکان
مامۆستایان مۆبایل مەبەن و گۆڕستانیش کراوە بە زبڵخانە
ژووری هەواڵ
مامۆستا چاودێرەکانیش بۆیان نییە، مۆبایل بەرنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، ئەمە بڕیار وەزارەتە و شەش رۆژێکی تر، یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات، رۆژ رۆژی حەق و حیسابی خوێنکارانە، ئامادەکارییەکان نزیک لە کۆتایی.
گۆڕستانی گەورەی سۆران بووە بە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک، لەبەر تابلۆکەی نەبێت هەر وا دەزانی زبڵخانەیە، ژینگەی سۆران چوونە ناوچەکە و بینوویانە پاشماوەی خانووە و هەڵیانڕشتووە.
ساڵێک تێپەڕێ و گردبوونەوەی جوتیارانی تێدا نەکرێ رەنگە ئاخر زەمان بێت، ئەوەتا دیسان جوتیارانی کەرکوک، بە کورد و تورکمان وعەرەبەوە لەبەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبونەوە و مۆڵەتی دوو رۆژ دەدەن بە ئیدارەی شارەکەیان.
پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە، فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە تەنیشت پردی دەلال لە زاخۆ دەستپێدەکات، دوای راگەیاندنی کاتی فێستیڤاڵەکە، جموجوڵ کەوتووەتە بازاڕەوە و قوماشی کوردی و بەرگدوورەکان بەرناکەون.