عێراق لە ریزی گهندهڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە
964+
دێسكی كوردی
عێراق لە ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبی پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە و لە شەفافترین وڵاتانی جیهانیشدا بۆ ساڵی 2022 پلەی 157ی له كۆی 180 وڵات ههیه.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە “دانیمارک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە کەمترین گەندەڵی و شەفافترین وڵاتانی جیهان بە كۆكردنهوهی 90 خاڵ، لەدوای ئەویش فینلاند و نیوزیلەندا دێن، کە پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە”.
بە گوێرەی راپۆرتەکە “عێراق بە 23 خاڵ لە پلەی 157ی جیهاندایە، هەروەها لە پلەی حەوتەمی گەندەڵترین وڵاتی عەرەبیدایە، لە پێش ئێریتریا، لیبیا، سودان، یەمەن، سوریا و سۆماڵ” دێت.
رێکخراوەکە ساڵانە راپۆرتێک لەسەر گەندەڵی بڵاودەکاتەوە، کە هەڵسەنگاندنێکە لەسەر پێوەرێک لە سفرەوە بۆ 100، کە وڵاتان لە زۆرترینەوە بۆ کەمترین گەندەڵکاران ریزبەندی دەکات.
راپۆرتەکە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەیه، كه رێکخراوەکە لە 13 دەزگای نێودەوڵەتی کۆیكردووهتهوه، لەوانەش بانکی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.