هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات قەدەغە کرا
دوای ناڕەزایەتی جوتیارانی پێنجوێن و دەشتی شارەزوور
هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە قەدەغە کرا
ئاکام غەفوور – سۆران
دوای ناڕەزایەتی جوتیارانی پێنجوێن و دەشتی شارەزوور، هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە قەدەغە کرا.
سەلمان سادق نوێنەری جوتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی وت، “ئێستا لە بەغداین، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێکەوتین لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە تا رۆژی 20.10.2026”.
ئاشکراشیکرد، ئەو بڕیارە بۆ هەموو عێراقە و لەمڕۆوە هاوردەکردنی تەماتە لە هەموو دەروازە سنوورییەکان قەدەغە کراوە.
چەند رۆژێکە لە پێنجوێن و هەڵەبجە و شارەزوور، جوتیاران دژی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە ئێران گرددەبنەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن، ئەمڕۆش، جارێکی دیکە جوتیارانی پێنجوێن رێگای سلێمانیان داخست و جموجوڵی بازرگانیان لە قەزاکە راگرت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری