چ جۆرە چەكێك؟

بەغدا نرخی كڕینەوەی چەك لە هاوڵاتیان ئاشكرا دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق نرخی ئەو چەكە مامناوەندییانەی ئاشكرا كرد، كە لە هاوڵاتیان دەیكڕێتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە لە رێگەی وتەبێژەكەیەوە، عەمید میقداد میری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ نرخی چەكی مامناوەندی بە دوو تا چوار ملیۆن دینار بۆ هەر پارچە چەكێك دیاریی كردووە، كە لە هاوڵاتیان دەیكڕێتەوە.

وەزارەتەكە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت، بەشێكی كارەكەی كڕینەوەی چەكە لە هاوڵاتیانە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جۆری چەكەكانی دیاریی نەكردووە، تەنیا وەك چەكی قەبارە مامناوەند وەسفی كردووە.

وەزارەتی ناوخۆ: كۆمەڵگەی تایبەت بۆ بازرگانیکردن بە چەک...

وەزارەتی ناوخۆ: كۆمەڵگەی تایبەت بۆ بازرگانیکردن بە چەک دادەمەزرێنین