40 ساڵە پێیان نەبڕاوە لە مزگەوت

ماڵی پەڕەسێلکەکان لە ناو مزگەوتی شەقڵاوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەناو بازاری شەقڵاوە مزگەوتیێكی گەورەی لێیە ناوی خانزادە و زیاتر لە 60 ساڵە دروست كراوە لەم مزگەوتە چەندین هێلانە پەڕەسێلكەی لێیە، كە خاوەنی مزگەوتەكە بۆ ئەوەی پەرەسێلكەكان هێلكە و بێچووەكانیان نەكەونە ئەرز بەربەستی بۆ دروست كردوون و پارێزراون.

حاجی سەلام كەریم خاوەنی مزگەوتەكەیە و باپیرەی مزگەوتەكەی بونیادناوە و بۆ 964 وتی، لەگەڵ هاتنی پەرەسێلكەكان ئێمە ئەو بەربەستانە دروست دەكەین هەم بۆ ئەوەی بێچووەكان و هێلكەكان و هێلانەكانیان نەكەونە ئەرز هەم بۆ ئەوەی مزگەوتەكە پیس نەبێت.

دەشڵێت، پەرەسێلكە دایك و باوكەكە نایەنەوە ئیدی بێچووەكانیان دەبنە خاوەنی هێلانەكە گەشتیاران زۆر دەپرسن لەبارەیی ئەو بەربەستانە نزیكەی چل ساڵ دەبێت لەم مزگەوتە ئەو بەربەستانەمان داناوە.