ئێران موشەکی هاویشت و ئامانجەکەی نەپێکا ترەمپیش دەڵێ، ئێران نابێ چەکی ئەتۆمی هەبێت
964+
پەری ساڵح
:بەهیوای هەینی پشوویەکی خۆشتان هەبووبێت، هیچتان لەدەست نەچووە و کورت و پوخت ئەوەی روویداوە لێرە بیزانن:
📌ئاژانسی فرانس پرێس: تێکشکاندنی 25 درۆنی لە ئاسمانی ناوچەی سان پترسبۆرگی رووسیا راگەیاند.
📌سێنتکۆم:کە هێزەکانیان هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی ئێرانیان بەرەو گەرووی هورمز و وڵاتانی کەنداو تێکشکاندووە.
📌سێنتکۆم: چوار درۆنی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە کە بەرەو گەرووی هورمز دەچوون، چەند کاتژمێرێک دواتر، ئێران حەوت مووشەکی بالیستیی ئاراستەی کوێت و بەحرەین کردووە، شەش مووشەکیان رێگرییان لێکراوە و تێکشکێندراون، مووشەکی حەوتەمیش نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی.
📌سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا وەک بەرگریکردن لە خۆیان، هێرشی پێچەوانەیان کردووەتە سەر بنکەکانی راداری چاودێری کەناراوەکانی ئێران لە ناوچەی غورۆک و دوورگەی قەشم.
📌سێنتکۆم: بە تەواوی ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی ئێرانی رەتکردەوە کە گوایە زیان بە بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین گەیشتووە.
📌هێزەکانی کوێت: سیستمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەمان رووبەرووی هێرشە مووشەکییەکان و درۆنەکانی دوژمن دەبێتەوە.
📌نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە: مانگی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا یارمەتیدەر بوون لە تێپەڕبوونی زیاتر لە 100 کەشتیی بازرگانی بە گەرووی هورمزدا.
📌سوپای ئیسرائیل: تێکشکاندنی درۆنێک لە باکووری ئیسرائیل و کەوتنەخوارەوەی دوو درۆنی دیکەی لە باشووری لوبنان راگەیاند.
📌وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەو مەرجانەی لەسەر مێزی گفتوگۆی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دانراون دادپەروەرانەن و رەزامەندی هەردوولایان لەسەرە.
📌وەزیری وزەی ئەمریکا: دابینکردنی بڕی پێویستی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی، لە کۆتاییدا پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەرێک دەبێت لەگەڵ ئێران.
📌وەزارەتی تەندروستی لوبنان: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای نەبتیە لە باشووری لوبنان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
📌ترەمپ: سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونێکی باشمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئەوان نابن بە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
📌ترەمپ: جموجۆڵی هەناردە و هاوردەی نەوت چالاکە لە گەرووی هورمز، هەر بۆیە نرخی بەرمیلێک نەوت 97 دۆلارە نەک 300 دۆلار.
📌ترەمپ: پێم خۆشە ئۆکرانیا و روسیا گفتوگۆ بکەن و لێ گەڕێن با خۆیان رێک بکەون، من ئەو کەسەم ئەوانم بەمە گەیاندووە.
📌ترەمپ: پیت هێگسس [وەزیری جەنگی ئەمریکا] وەک گەوهەرە.
هەرچی لە بارەی ناوخۆوەی هەرێم و عێراقەوەیە:
📌 ئەو شەش گەنجەی خەڵکی قەزای خورماتوو بوون و بێ سەروشوێن بوون، ئێوارەی دوێنی بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە گوندی “خۆرنەوازان” لە سنووری ناوچەی داودەی سنوری خورماتوو کردبوو، بە سەلامەتی دۆزرانەوە.
📌راوچییەکی مێردمنداڵی تەمەن 17 ساڵ لەکاتی راوە ماسی لە دەریاچەی حەمرین-ی لە سنووری دیالە خنکا
📌کافێیەک لەسەر چیای زاوا لە دهۆک ئاگری گرت و بە تەواوی سووتا