درۆنەکان بۆمبڕێژکراو بوون
بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکی دانەوێڵە
964+
هەژان هادی
ئەمڕۆ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قوشتەپە و دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت، هێرشەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر 12:55 بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە جۆری (حدید 110) بوون، هێرشکراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە و لەو هێرشەدا جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.
دژەتیرۆ لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج