دژی کوشتنی حەسەن نەسروڵا

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەغدا دەستی پێکرد

توانا نەقی

خۆپیشاندانی گروپە شیعیەکانی عێراق بە ئاڵای حیزبوڵای لوبنانی و ئاڵای عێراقەوە لە بەغدای پایتەخت دەستی پێکردووە و بەرەو باڵوێزخانەی ئەمریکا دەڕۆن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، دژی کوشتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی چەندین هاوڵاتی و گروپی شیعە لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستی پێکردووە و بەرەو بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا دەڕۆن.

خۆپیشاندەرەکان هوتاف لێدەدەن دژی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئاڵای حیزبوڵای لوبنانی و عێراقیشیان بەرزکردووەتەوە.

دوێنێ هەینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە باشوری لوبنان بە چڕی بۆردومان کرا و هەرزوو دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە ئەمینداری حیزبوڵا بەهۆی بۆردومانەکانەوە کوژراوە، ئەمڕۆ میدیای حیزبوڵا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە حەسەن نەسروڵا بەهۆی بۆردومانەکانەوە کوژراوە.