لە 60 تۆن تەنیا 7 تۆنیان لێوەردەگرن

جوتیارێکی گەرمیان : چیتر گەنم ناچێنم و روو لە چاندنی جۆ دەکەم

میلاد جەلال – گەرمیان

جوتیارانی گەرمیان ناڕازین لەو بڕە گەنمەی لە سایلۆ لێیان وەردەگیرێت، جوتیارێک دەڵێت،”لە زەرەراین و بڕیارمداوە ساڵی داھاتوو گەنم نەکەم”.

ئاسۆ حەسەن، جوتیارێکە لە گەرمیان ئەمساڵ نزیکەی 60 تۆن بەرهەمی گەنمی هەیە، بەڵام کەمترین بڕی لێوەردەگرن کە تەنیا حەوت تۆنە،  ئاماژە بەوەدەکات ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت لەبازاڕ بە 300 ھەزار بیفرۆشێت.

دەشڵێت “دەبێت شێوازی کشتوکاڵی بگۆڕین گەنم پارە ناکات، ساڵی داھاتوو جۆ دەچێنم بۆ خواردنی ئاژەڵ و پارەی باشتر دەکات لە بازاڕ”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن