قوتابیان وریابن و بەتەمای گزیکردن مەبن

لیژنەیەکی تایبەت بۆ چاودێریکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دانراوە

کاردۆست حسێن – هەولێر

لیژنەیەکی تایبەت بۆ چاودێریکردنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ئامادەیی دیاریکراوە و هەر قوتابییەک گزی بکات، خۆی زەرەر دەکات.

“لێژنەی تایبەتمان هەیە بۆ چاودێریکردنی بابەتی گزی و هەر قوتابییەک پێشێلکاری بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”، لەکاتی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، لوقمان سەعید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئەم قسەیەی بۆ پەیامنێری 964 کرد.

وەک خۆی دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە لە رووی دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ قوتابیان، فێنککەرەوی پێویست و ئاوی ساردیش لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بۆ قوتابیان دابینکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14.6.2026، تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری 117 هەزار و 142 قوتابی دەستیپێکرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری