"ئەوانە شەهیدی ئێمەشن"
سەربازێکی عێراقی گڵی سەر گۆڕە بەکومەڵەکانی نوگرە سەلمان ماچ دەکات
سیروان خورشید – نوگرە سەلمان
دیمەنێکی پڕ لە سۆز لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفال، ئەویش سەربازێکی عێراقی لەبەرچاوی بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان گڵی سەر گۆڕە بەکومەڵەکانی نوگرە سەلمان ماچ دەکات و دەڵێت “ئەوانە شەهیدی ئێمەشن”
هەیسەم عتابی، ئەو سەربازی عێراقیەیە کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەربازی دیکە ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچەیەیان لەئەستۆیە کە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوانی لێیە، سەردانێکی کەسوکاری ئەنفالکراوانی کردووە هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆیان دووپاتدەکاتەوە و لەبەرچاوی ئەواندا چەند جارێک گڵی سەر گۆڕەکان ماچ دەکات.
جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێمە هەموومان برای یەکین و هیچ جیاوازییەک لە نێوان سوننە و شیعەدا نییە و کارەسات و ناخۆشیی ئێوە، کارەساتی ئێمەشە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن