پۆلیسی زاخۆ دەستگیری کردووە

کەسێک خۆی کردووەتە کارمەندی پاککەرەوە و مۆبایل و پارەی لە نەخوش دزیوە

964+

توانا نەقی

پۆلیسی زاخۆ تاوانبارێکیان دەستگیرکردووە خۆی وەک کارمەندی پاککەرەوەی فریاکەوتنی زاخۆ پێشانداوە و لەکاتی چوون بۆ لای نەخۆشەکان مۆبایل و پارەی لێیان دزیوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە لە بنەڕەتدا هیچ کار و پیشەیەکی نییە، بەڵام رۆژانە خۆی کردووە بە کارمەندی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ.

دەشڵێت، رۆژانە بەناوی پاککەرەوە و هاوکاری نەخۆشەکانەوە سەردانی کردوون و مۆبایل و پارەکانیانی دزیوە کە ژمارەیەکی زۆر مۆبایلی گران بەها بووە و دوای ئەوە نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (ن، ح، ع)ـەو لە ئێستادا بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی و دەسیگیرکرداوە و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە هەڵەبجە کەسێک لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیر کرا

لە هەڵەبجە کەسێک لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیر کرا