لە پشتى یەکترین
هاندەرانى بارسا و ریاڵ رۆحى وەرزشیان بەرزە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هەرچەندە هاندەرانى بارسا و ریاڵ زۆر بە دژى یەکترى ناسراون، بەڵام سێ هاندەرى ئەو دوو یانەیە قسەیان بۆ 964 کردووە و رۆحى وەرزشیان ئەوەندە بەرزە هەموو شتێکیان وەلاناوە و پشتیوانى یەکترین.
کەمال کەریم کە هاندەرێکى سەرسەختى ریاڵە، ئەمشەو گەشبینە کە ریال لە بایرن دەباتەوە و دەگاتە چوارگۆشەى زێڕین، لەبارەى بارساشەوە کە شەوى رابردوو دۆڕا، بە 964ـى وت،”بارسا باش یارى کرد، بەڵام بەداخەوە مەوفەق نەبوو”.
سەروەر عەبدوڵا، گەنجێکى هاندەرى بارسایە، وەک ئەوەى بۆ 964 قسەى کردووە، جگە لە بارسا، حەزدەکات ریاڵ لە هەموو تیپەکان بباتەوە.
هەرچەندە بارسا لە چامپیۆنس لیگ ماڵئاوایى کردووە، بەڵام ئەمشەو، سەروەر چووەتە شەقامى ئیسکان و هانى ریاڵ دەدات.
بڕیارە کاتژمێر 10ـى ئەمشەو، ریاڵ و بایرن لە یارى گەڕانەوە قۆناغى 8ـى خولى یانە پاڵەوانەکان، رووبەڕووى یەکترى ببنەوە؟
پێداچوونەوە: وریا فەتاح